به پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زای رژیم زیندانییه‌كی رۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه له زیندانی شاری “زابۆل” ئێعدام كرد.
به پێی دانپێدانانی ناوه‌نده قه‌زایه‌كانی رژیم له ئۆستانی “سیستان و به‌لوچستان”، ئه‌م كه‌سه به ناوی “ئه‌میر قائێمی” به هۆی تۆمه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی موخهدر به ئێعدام مه‌حكوم كرابوو. هێرانا هه‌روه‌ها هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ٤ كه‌س له مه‌حكومین به ئێعدامی له زیندانی “زاهێدان” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی “زابۆل” راگه‌یاند، هه‌ر چه‌ند كه به‌كرده‌وه ده‌رهاتن و یان كاتی به‌كرده‌وه هاتنی حوكمی ئه‌م چوار زیندانییه هێشتا قه‌تعی نهبۆتهو