ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ زاهێدان

335q
به‌ پێی راپۆررتی هه‌واڵنێریی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا زیندانییه‌كی خه‌ڵكی وڵاتی پاكستانی له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان ئیعدام كرد.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م زیندانیه‌ كه‌ ‌ناوی “محه‌ممه‌د یونس جه‌ماڵ الدینی” كه‌ خه‌ڵكی ئه‌یاله‌تی به‌لوچستانی پاكستان بوو، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ”، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان له‌سێداره‌ درا.