ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز

 

305t

به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی رێبه‌ندان، ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم زیندانیه‌كی دیكه‌یان له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه‌ به‌ ناوی “ئێسماعیل مه‌عسومی” له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ تاوانی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در پاش ته‌حه‌مۆلی ٤ ساڵ زیندان، به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م ئێعدامه‌ له‌ لایه‌ن میدیا ره‌سمیه‌كانی رژیمه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له‌ رێكه‌وتی ٧ تا ١٤ی رێبه‌ندان، پازده‌ كه‌سی دیكه‌ی له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كردووه‌.