ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌

369 (1)
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ناوی “زاهێد حۆسینی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز ئێعدام كرا.
به‌ پێی راپۆرتی “داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان”، ناوبراو له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ تاوانی “قه‌تڵی عه‌مد” دوای ١٣ ساڵ زیندان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ئێعدام كرا. شایانی باسه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویش زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ناوی “جەمال جەعفەری” له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ئێعدام كرا.