ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان

730
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانییه‌كی مه‌حكوم به‌ ئێعدامی له‌ زیندانی ناوه‌ندنی زاهێدان ئێعدام كرد.
ئه‌م زیندانییه‌ به‌ناوی “غوڵام حوسێن ده‌باشی” كه‌ ماوه‌ی ٥ ساڵ له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان به‌ند كرابوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌رمانان ئێعدام كرا. شایانی باسه‌ سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تی ئه‌م زیندانییه‌، زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.