ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

565
بە پێی راپۆرتی ناوەندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٤ی مانگی رەزبەر، حوكمی ئێعدامی زیندانییەك بە ناوی “فەرزاد ئەحمەدپەنا” لە زیندانی ناوەندیی سنە به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەوە وتوویەتی: ناوبراو رۆژی دووشەممە ١٣ی مانگی رەزبەر بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام، راپێچی ژووری تاكەكەسی قەرەنتینەی زیندان كرا و سەرلەبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ لەسێدارە درا.