ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی مه‌شهه‌د

409t

به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا،له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانیه‌كی له‌ ده‌وروبه‌ری زیندانی ناوه‌ندی مه‌شهه‌د ئێعدام كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم ئه‌م زیندانییه‌ ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵه‌یان به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كردووه‌ و رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ زیندانی ناوه‌ندی مه‌شهه‌د ئێعدامیان كرد. شایانی باسه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی بێوچان درێژه‌ به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئێعدامه‌ زنجیره‌ییه‌كان ده‌دات. سه‌ره‌ڕای هوشداری ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی رێبه‌ندان، زیندانی سیاسی “سامان نه‌سیم”ی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئێعدام كرد.