رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانییه‌كی دیكه‌ی له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كرد.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم ئه‌م زیندانییه‌یان به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكوم كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا چوار زیندانی به تۆمه‌تی هاوشێوه له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان و زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز به ره‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، له مه‌رگ رزگار كران. له حاڵێكدا كه رژیمی كۆماری ئیسلامی رۆژانه ژماره‌یه‌كی له خه‌ڵك ئێعدام ده‌كات، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له ئێران به ده‌ربڕینی تووڕه‌یی له توندوتیژی، دیفاع له گیانی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیاری به‌خشینی ئه‌م زیندانیانه ده‌ده‌ن.