به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی رێبه‌ندان، زیندانی سیاسی “سامان نه‌سیم” له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئێعدام كرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، یه‌كێك له خزمه‌كانی “سامان نه‌سیم” به هه‌واڵنێرییه‌كانی راگه‌یاندووه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی سامان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه له‌مباره‌یه‌وه بێده‌نگ بن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه “سامان نه‌سیم” مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٠ كاتێك كه ته‌نیا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نی بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێك له حێزبهكانی نه‌یاری رژیم و چالاكی چه‌كدارانه له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به ئێعدام مه‌حكوم كرا.