ئێعدامی زیندانی سیاسی مه‌نسوور ئاروه‌ند

437y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، “مه‌نسوور ئاروه‌ند” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری مهاباد، به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێعدام كرا.به‌ پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ رێگای زیندانی میاندواوه‌وه‌ پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ به‌ په‌رداخت كردنی پوڵ ده‌توانن، ته‌رمی مه‌نسوور ئاروه‌ند وه‌ربگرنه‌وه‌. پێشتر قسه‌ و باسێك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئێعدام و كه‌م كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی كرابوو به‌ڵام به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دوایین مولاقات، سه‌ره‌نجام رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ زیندانی میاندواو ئێعدام كرا.