ئێعدامی سه‌دان كه‌س له‌ ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیدا

3q
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌ راپۆرتێكدا به‌ بۆنه‌ی ١٣هیمن رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌دژی سزای ئێعدام، هه‌واڵی ئێعدامی ٨٠٠ كه‌سی له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا راگه‌یاند.
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، له‌م ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در ئێعدام كراون. زۆربه‌ی ئه‌م ئێعدامانه‌ له‌ توێژی ده‌ستكورتی كۆمه‌ڵگا بوون. ئاماره‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سزای ئێعدام له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ توندی په‌ره‌یسه‌ندووه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ ئه‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ ٢٥ ساڵی رابردوودا بێ وێنه‌ بووه‌