ئێعدامی سێ زیندانی دیكه‌ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك

267q
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ زیندانی دیكه‌ له‌ شارستانی “بافت” سه‌ر به‌ ئۆستانی كرمان، له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كران.
ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئه‌م سێ زیندانییه‌ی به‌ تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی به‌ عۆنف” به‌ مه‌رگ مه‌حكوم كرد و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدامی كردن. شایانی باسه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش زیندانییه‌كی دیكه‌ هه‌ر به‌م تۆمه‌ته‌ له‌ شاری خۆی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كرا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا و به‌ پێی راپۆرته‌ ره‌سمییه‌كان، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون كه‌ حوكمی ١٠ كه‌سیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌.