ئێعدامی سێ زیندانی له‌ ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د

441
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له شاره‌كانی‌ ئێسفه‌هان و مه‌شهه‌د ئێعدام كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ئیسفه‌هان زیندانییه‌ك كه‌ به‌ تاوانی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرابوو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ زیندانی ئیسفه‌هان ئێعدام كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ده‌زگای قه‌زایی رژیم دوو زیندانی دیكه‌ی له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ شاری مه‌شهه‌د ئێعدام كرد.