ئێعدامی سێ زیندانی له‌ ئیلام

165
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، رۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م ٣ زیندانی له‌ زیندانی ئیلام ئێعدام كرد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی به‌ عونف” حوكمی ئێعدامیان بۆده‌ركرا و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ له‌سێداره‌ دران. شایانی باسه‌ ئه‌م ئێعدامانه‌ له‌ حاڵێكدا به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێت كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راگه‌یاندنێكدا به‌ شه‌پۆلی روو له‌ زیاد بوونی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران هۆشداری دابوو و نیگه‌رانی ده‌ربڕی. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ده‌زگای قه‌زایی رژیمی كۆماری ئیسلامی، نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌سی له‌ ئێران ئێعدام كردووه‌، واته‌ رۆژانه‌ به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند زیاتر له‌ سێ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام ده‌كرێن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →