ئێعدامی سێ زیندانی له‌ زیندانی ره‌جایی شار

475
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج، سێ زیندانیان ئێعدام كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم ئیدعایان كرد ئه‌م سێ زیندانییه‌ به‌ تاوانی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در، به‌ ئێعدام مه‌حكوم كراون. شایانی باسه‌ حوكمی ئه‌م كه‌سانه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات.