به پێی راپۆرتی “هێرانا”، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، سێ زیندانی مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌م سێ زیندانییه به‌ند كراوه له زیندانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر ئێعدام كران. شایانی باسه، ئه‌م ئێعدامانه له حاڵێكدا روویدا كه “ئه‌حمه‌د شه‌هید”، نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان له كاروباری مافی مرۆڤی ئێران، له دوایین راپۆرتی خۆیدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدام له ئێرانی هۆشدار ئامێز له قه‌ڵه‌م دا و خوازیاری راگیرانی ئه‌م ره‌وته بووه.