ئێعدامی سێ كه‌س له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ كه‌ره‌ج

345
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری سه‌دا و سیمای رژیم، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی رژیم، ٣ زیندانی له‌ ناوچه‌ی حه‌ساره‌كی شاری كه‌ره‌ج، له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌سێداره‌ درا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم ئه‌م زیندانیانه‌ی به‌ تۆمه‌تی “ته‌جاوز به‌ عونف” به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرد و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌سێداره‌ی دان. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی سێشه‌ممه‌ش زیندانییه‌كی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ قۆم، به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخه‌در” بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكم، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →