ئێعدامی شه‌ش زیندانی عه‌قیده‌تی له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج

477t

 

به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ شه‌ش زیندانی عه‌قیده‌تی به‌ندكراو له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران.
ئه‌م شه‌ش زیندانییه‌ به‌ ناوه‌كانی “حامێد ئه‌حمه‌دی، كمال مه‌لایی، جه‌مشید دێهقانی، جه‌هانگیر دێهقانی، سدیق محه‌ممه‌دی و سه‌ید هادی حسێنی”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی رێبه‌ندان له‌ ساڵونی ١٠ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج بۆ‌ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترانه‌وه‌ و ساعه‌ت ٤ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئێعدام كران. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ بڵاو كردنی راگه‌یاندنێك، خوازیاری راگرتنی به‌په‌له‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی ئه‌م زیندانیانه‌ بوو. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ٦ زیندانییه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، سه‌ره‌ڕای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، د‌رگای گشت ساڵونه‌كان هه‌ر‌ سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ داخران و گاردی دژی شورش له‌ رێره‌وه‌كانی ناوه‌نده‌ی ئه‌م زیندانه‌ جێگر بوون. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌دا به‌شك له‌ ئه‌ندامانی كارزاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوی ئێعدام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامیان له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ره‌جایی شار كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌م زیندانیانه‌ بوون.