ئێعدامی شه‌ش زیندانی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز

740
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ مانگی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٦ زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز ئێعدام كران.ده‌زگای قه‌زایی رژیم سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌، ٥ كه‌س له‌م زیندانیانه‌ی به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در و كه‌سێكی دیكه‌شیان به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ، له‌ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز ئێعدام كرد. شایانی باسه‌ هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، دوو زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی زاهێدان و بیرجه‌ندیش ئێعدام كران.