ئێعدامی شه‌ش زیندانی له‌ كرمان و ئه‌رده‌بیل

362
به‌ پێی راپۆرتی “هیرانا”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م شه‌ش زیندانی دیكه‌ كه‌ یه‌كێكیان ژن بووه‌ له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل و كرمان ئێعدام كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم پێنج زیندانی به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندان شه‌هابی كرمان ئێعدام كرد. هه‌روه‌ها زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوشێوه‌ له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل ئێعدام كرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاوكات هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ٣ زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام به‌ تۆمه‌تی هاوشێوه‌ له‌ زیندان به‌هۆی ده‌ركردنی حوكم‌، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →