ئێعدامی فاتمه‌ سالبێهی و گواستنه‌وه‌ی حه‌وت زیندانی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

45q
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌، “فاتمه‌ سالبێهی” له‌ زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز ئێعدام كرا و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا حه‌وت زیندانی دیكه‌ بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی عادڵ ئاباد كران.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر “فاتمه‌ سالبهی” كچێكی لاو كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز ئێعدام كرا. به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی سێشه‌ممه‌ حه‌وت زیندانی دیكه‌ بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز كران. ئه‌گه‌رچی تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ تۆمه‌تی ئه‌م حه‌وت زیندانییه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ به‌ڵام بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، له‌ زیندانی “پیر به‌نا”ی شیراز بۆ عادڵ ئاباد گواسترانه‌وه‌‌ و بڕیاردرا كه‌ حوكمی سێ كه‌سیان رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. شایانی باسه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ چاو جه‌معیه‌ته‌كه‌ی، زۆرترین ئاماری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له‌ جیهانی هه‌یه‌.