ئێعدامی لانیكه‌م سێزده‌ زیندانی له‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا

330
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ته‌نیا له‌ ماوه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م ١٣ زیندانی له‌ زیندانه‌كانی “به‌نده‌رعه‌باس، قزڵحه‌سار و زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج” ئێعدام كرد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، ٩ زیندانی به‌ تۆمه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كران. هاوكات ٢ زیندانی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوشێوه‌ له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ٢ زیندانی له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →