ئێعدامی لانیكه‌م ١٧ زیندانی له‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا

38q (1)
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م ١٧ زیندانی له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌ دا.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، ٦ زیندانی به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كران. هاوكات ٨ زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ تۆمه‌تی هاوشێوه‌، به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كران. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ده‌زگای قه‌زایی رژیم ٣ زیندانی دیكه‌ی به‌ تۆمه‌تی محاربه‌ له‌ كازروون له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ “فاتمه‌ سالبهی” كچێكی لاو كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكم راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی شیراز كرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “سادق لاریجانی” سه‌رۆكی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم به‌ ئاماژه‌ به‌ گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به‌ پێشێل كردنی به‌رینی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ قسه‌ و باسێكدا به‌ دیفاع له‌ قه‌ساس و ئێعدام له‌ لایه‌ن حكومه‌ت پێداگری كر كه‌ كۆماری ئیسلامی هیچ كات له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی قه‌ساس و ئێعدام وازناهێنێت.