ئێعدامی لانیكه‌م ٥ زیندانی له‌ ئێران

555y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ شاری ته‌ورێز، لانیكه‌م ٥ زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانی ئه‌م شاره‌، ئێعدام كرد.ده‌زگای قه‌زایی رژیمی كۆماری ئیسلامی، ئه‌م زیندانییانه‌ی به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ “مه‌وادی موخه‌در”، به‌ ئێعدام مه‌حكوم و له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌ زیندانی ته‌ورێز ئێعدام كردووه‌. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران”، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌شێك له‌م ئێعدامانه‌ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك بووه‌ و هه‌ندێك له‌ ئێعدامه‌كان بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ره‌سمی حكومه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراون.