ئێعدامی لانیكه‌م ٩ زیندانی دیكه‌ له‌ ئێران

598y
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، لانیكه‌م ٩ زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كرد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پێنج زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی “نێدامه‌تگای ناوه‌ندی كه‌ره‌ج” به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وادی موخه‌در ئێعدام كران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو زیندانی به‌ تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی به‌ عونف” له‌ “شه‌هربابه‌ك”ی ئۆستانی كرمان له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌سێداره‌ دران. هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا دوو زیندانی له‌وانه‌ ژنێك، به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵی عه‌مد” له‌ زیندانه‌كانی زاهێدان و زیندانییه‌كی دیكه‌ كه‌ تا ئێستا ناوه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، ئێعدام كران.