ئێعدامی لانیكه‌م چوار زیندانی له‌ زیندانه‌كانی ئێران

231q
ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م چوار زیندانی له‌ زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان و ته‌ورێز ئێعدام كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو زیندانی به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ دران. هاوكات زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوشێوه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌دێر له‌ زیندانی ئیسفه‌هان له‌سێداره‌ درا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌زگای قه‌زایی رژیم تازه‌لاوێكی خه‌ڵكی شاری بۆكانی به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ، به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرد.