ئێعدامی موعه‌لیمێكی نووسه‌ر له‌ زیندانی ته‌ورێز

324q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا ده‌زگای قه‌زایی رژیم موعه‌لیم و نووسه‌رێكی خه‌ڵكی مشكین شه‌هری له‌ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز ئێعدام كرد.
ئه‌م موعه‌لیمه‌ ناوی “بیوك موحێبی”ه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی مۆره‌یه‌كی رژیم” به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرابوو و دوای ته‌حه‌مول كردنی ١٣ ساڵ زیندان، له‌سێداره‌ درا. شایانی باسه‌ ناوبراو ساڵی ١٣٨١ له‌ ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش ئیخراج كرابوو.