ئێعدامی موعه‌لێمكی زیندانی له‌ رێگای په‌روه‌نده‌سازی

716
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، هه‌واڵی ئێعدامی “محموود به‌راتی” موعه‌لێمی زیندانی له‌ زیندانی قزڵحساری كه‌ره‌ج راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، مه‌حموود به‌راتی موعه‌لیمی زیندانی به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندانی قزڵحساری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران و لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، مه‌حموود به‌راتییان موعه‌لێمك ناولێبرد كه‌ له‌ژێر گوشار و “ئه‌شكه‌نجه‌گه‌لێكی سه‌خت و دادگاگه‌لێكی ناعادڵانه‌”، ئێعترافیان لێوه‌رگرتبوو. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌ ٩ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ له‌ زیندان بووه‌ و هیچ چه‌شنه‌ مه‌وادێكی موخه‌دێریشی پێوه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.