ئێعدامی هه‌زاران سوری له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا به‌ده‌ستی داعش

43 (1)
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاند: “گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوو، زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌سی له‌م وڵاته‌ ئێعدام كردووه‌.”
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئێعدامه‌كان له‌ ده‌وره‌یه‌كی یه‌كساڵه‌ و له‌ رێكه‌وتی ٢٩ی مانگی ژوئه‌نی ٢٠١٤ی زایینی روویداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌، زیاتر له‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ئێعدام كراوه‌كان، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون كه‌ ٧٤ كه‌سیان، منداڵن.