ئێعدامی هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌ن داعش له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له‌ عێراق

216
رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ سۆخه‌نرانییه‌كدا رایگه‌یاند، زیاتر له‌ ٢ هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له‌ ئۆستانی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای داعشه‌وه‌ ئێعدام كراون. به‌ وته‌ی ناوبراو، زۆربه‌ی ئه‌م ئێعدامانه‌ له ٦ مانگی رابردوودا روویان داوه‌. داعش له‌ مانگی ژوئه‌نی ٢٠١٤ی زایینی، هێرشی كرده‌ سه‌ر شاری موسڵ ناوه‌ندی ئۆستانی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌یه‌كی زۆر له‌ باكوور و رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ی داگیر كرد. داعش چه‌ندین جار له‌م ناوچانه‌، به‌ شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ هاوڵاتیانی ئێعدام كردووه‌.