ئێعدامی هه‌شت زیندانی دیكه‌ له‌ ورمێ

600
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، هه‌شت زیندانی دیكه‌یان له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئێعدام كرد.
به‌ پێی ئیدیعای كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم، ئه‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرابوون. به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌م ئێعدامانه‌ تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌ ره‌سمییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.