ئێعدامی ١٠ زیندانی له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج

283
به‌ پێی راپۆرتی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌دژی ئێعدام، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ١٠ زیندانی له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ١٤ زیندانی به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌ لایه‌ن دادگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ حوكمی ئێعدامیان پێدراوه‌. رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌م ١٤ زیندانیه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له‌ به‌نده‌كانی ١ و ٦ی زیندانی ره‌جایی شاری “كه‌ره‌ج”ه‌وه‌، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كران و رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ كه‌سیان له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م زیندانه‌ ئێعدام كران.