ئێعدامی ١٢ كه‌س له‌ پاكستان

506t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی پاكستان رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ حوكمی ئێعدامی ١٢ كه‌سی له‌م وڵاته‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێناوه‌.له‌ كاتێكدا له‌ مانگی دێسامبری ساڵی پێشوو ده‌وڵه‌تی پاكستان كۆتایی به‌ ده‌وره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی ئیجرای ئه‌حكامی ئێعدام هێنا، ئه‌مه‌ زۆرترین رێژه‌ی ئێعدام له‌ رۆژێكدا له‌م وڵاته دێته‌ ئه‌ژمار. به‌م شێوه‌یه‌ له‌ كاتی هێرشی مه‌رگباری تاڵبان بۆسه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ “پیشاوه‌ر”، ده‌وڵه‌تی پاكستان زیاتر له‌ ٤٠ كه‌سی ئێعدام كردووه‌. ده‌وترێت بۆ زیاتر له‌ ٨ هه‌زار كه‌س له‌ پاكستان حوكمی ئێعدام ده‌ركراوه‌، به‌ڵام ئه‌م حوكمانه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتوون.