ده‌زگای قه‌زایی رژیم له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رێكه‌وتی ٧ تا ١٤ی مانگی رێبه‌ندان ١٥ كه‌سی له شوێنه جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كرد.
به پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، ئه‌حكامی ئێعدامی ١١ كه‌س به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر، ٢ كه‌س به تۆمه‌تی قه‌تڵی عه‌مد، كه‌سێك به تۆمه‌تی موحاربه و موفسێد فیلئه‌رز و كه‌سێكی دیكه‌ش به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی به عونف و دزی چه‌كدارانه، له شاره‌كانی ئێران به‌كرده‌وه ده‌رهات. به پێی ئه‌م راپۆرته، حوكمی ئێعدامی ٦ كه‌س له‌م مه‌حكوم كراوانه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش له باقی زیندانه‌كانی شاره‌كانی ئێران ئێعدام كراون.