به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، ١٥ زیندانی له وڵاتی “پاكستان” ئێعدام كران.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی ئێعدام له ماوه‌ی یه‌ك رۆژ له پاكستان له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له مانگی دێسامبره‌وه به‌ئه‌ژمار دێت. شایانی باسه، “نه‌واز شه‌ریف” سه‌رۆك وه‌زیری پاكستان ١٧ی مانگی دێسامبر، راگیرانی كاتیی سزای ئێعدامی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.