به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی ئێعدام”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ته‌نیا له ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوودا، لانیكه‌م ١٦ زیندانی له دوو زیندانی “ورمێ و قزڵحه‌سار” ئێعدام كردووه.
به پێی راپۆرتی دبیرخانه‌ی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی ئێعدام، رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ١٥ی مانگی گوڵان، ٥ زیندانیی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئێعدام كران. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان له زیندانی قزڵحه‌سار”ی كه‌ره‌ج ٧ زیندانی دیكه ئێعدام كران. رۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، ٤ زیندانیی له زیندانی ورمێ ئێعدام كران. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كانوونی “هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ له ئێران” كه له ٣٨ ناوه‌ند و یه‌كیه‌تی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ پێكهاتووه، له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا بۆ سه‌رۆكی پارلمانی ئوروپا، داوایان له سه‌رجه‌م سازمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه كه ده‌بێ رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ راگرتنی ده‌ستبه‌جێی حوكمی ئێعدام بخرێته ژێر گوشاره‌وه.