به پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له ماوه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، ١٦ زیندانی له زیندانه‌كانی “قزڵحه‌سار و ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج”، ئێعدام كردووه.سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، ١١ زیندانی به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی موخهدر له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، ٥ زیندانی دیكه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌رج ئێعدام كران. به پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له ئێران، سه‌ره‌ڕای ئاماری له‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعدامه‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م حوكمانه به‌شێوه‌ی بڵاونه‌كراوه و نیوه شاراوه و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی قه‌زایی رژیم و روونكردنه‌وه‌كان و ئیتلاع رهسانی، نیگه‌رانی ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵسووڕاوی مافی مرۆڤ له بواری ئێعدامه‌كان له ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه.