ئێعدامی ٣ زیندانی له‌ شیراز و زه‌نجان

525
به‌پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م ٣ زیندانی دیكه‌ی له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ زه‌نجان و زیندانی شیراز ئێعدام كرد.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ دوو زیندانی به‌ تۆمه‌تی “ته‌جاوز به‌ عونف” له‌ زه‌نجان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كرا. شایانی باسه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژیش ده‌زگای قه‌زایی رژیم، لانیكه‌م ١٠ زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس و میناب سه‌ربه‌ هۆرموزگان، ئێعدام كرد.