به پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ٤ زیندانی به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی “مه‌وادی موخهدر”، له زیندانی مه‌راغه هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ئێعدام كرد.هه‌واڵنێری هێرانا رۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه رایگه‌یاند كه ٤ كه‌س به ناوه‌كانی “به‌هرام ئه‌شته‌ری، عاتێف ره‌نجبه‌ر، كه‌ریم سادات و وه‌لی نه‌جه‌ف نیا” له رێكه‌وتی ٨ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوودا به بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئێعدام كران. ئه‌م راپۆرته جه‌ختی كرده‌وه كه ٢٧ زیندانی دیكه‌ش له چاوه‌ڕوانی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له زیندانی مه‌راغه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه رژیم تا ئێستا هه‌واڵی ئێعدامی ئه‌م كه‌سانه‌ی بڵاو نهكربۆوه.