ئێعدامی ٥ زیندانی له‌ ئێران

398t

به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ماوه‌ی رۆژه‌كانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، دوو زیندانی له‌ زیندانی ئێرانشار و ٣ كه‌سی دیكه‌ی له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كرد.
ئه‌م هه‌واڵه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌روه‌ها، ١٢ زیندانی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس و زیندانی شه‌هاب، بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌یان، ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.