به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، حوكمی ئێعدامی ٦ زیندانی له ئه‌ندامانی گروپی ئیسلامگه‌رای “ئه‌نساری به‌یتولموقه‌ده‌س” له زیندانێك له قاهێره پێته‌ختی مێسر به‌كرده‌وه ده‌رهات.ئه‌م كه‌سانه به رێكخستنی هێرشهگهلێك له قاهێره و كوژرانی دوو سه‌ربازی مێسری تاوانبار كرابوون. داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ گومانیان له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌م تۆمه‌ته هه‌یه. یه‌كێك له پارێزه‌رانی ئه‌م كه‌سانه له ناڕه‌زایه‌تی به حوكمی ئێعدام، ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه‌ی به ئه‌نگیزه‌ی سیاسی ناولێبرد. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی داكۆكێكاری مافی مرۆڤ له‌وانه چاودێری مافی مرۆڤ، ره‌خنه‌یه‌كی تووندیان له سیستمی قه‌زایی مێسر گرت. به وته‌ی ئه‌م رێكخراوانه، ٣ كه‌س له ئێعدام كراوه‌كان، له كاتی رووداوی هێرشێك كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجامده‌ری تۆمه‌تبار كرابوون، له زینداندا به‌ندكرابوون.