ئێعدامی ٧ زیندانی له‌ زیندانه‌كانی كرماشان و خۆرم ئاباد

634
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لاینكه‌م ٧ زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانه‌كانی كرماشان و زیندانی ناوه‌ندی خۆرم ئاباد ئێعدام كردووه‌.له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لانیكه‌م ٦ زیندانی له‌ زیندانی كرماشان ئێعدام كراون. تا ئێستا له‌ ناونیشان و تۆمه‌تی ئه‌م زیندانیانه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، زیندانییه‌كی خه‌ڵكی شاری “شنۆ” سه‌ربه‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی “مه‌وادی موخه‌در” له‌ زیندانی ناوه‌ندی خۆڕه‌م ئاباد ئێعدام كرا. شایانی باسه‌، له‌ ده‌ستپێكی هاتنه‌ سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی رۆحانی تا ئێستا لانیكه‌م ٢ هه‌زار كه‌س له‌ زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كراون و ئه‌م ئاماره‌ هه‌روا روو له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌.