به پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم رۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه ٧ زیندانی له زیندانی “عادڵ ئابادی” شیراز له‌سێداره دا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م زیندانیانه به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به “مه‌وادی وخهدر” هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز گواسترابوونه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه ئێعدام كران. هه‌واڵی ئێعدامی ئه‌م زیندانیانه تا ئێستا له لایه‌ن هیچ كام له میدیا حكومهتیهكانهوه بڵاو هكراونهتهوه. به مجۆره كۆماری ئیسلامی به درێژه‌ی شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان دا ساڵی نوێی به ئێعدام كردنی ٧ كه‌سی دیكه ده‌ستپێكرد.