ئێعدامی ٨ زیندانی دیكه‌ له‌ ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج

119y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا” رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌زگای قه‌زای رژیم حوكمی ٨ زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا.ئه‌م ٨ كه‌سه‌ له‌ حاڵێكدا رۆژی سێشه‌ممه‌ ئێعدام كران كه‌ به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “واحیدی مه‌ركه‌زی خه‌به‌ر”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ش ده‌زگای قه‌زایی رژیم ٨ زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانی نێدامه‌تگای ناوه‌ندیی كه‌ره‌ج ئێعدام كردبوو. شایانی باسه‌ به‌ پێی ئیدیعای به‌رپرسانی قه‌زایی رژیم، سه‌رجه‌م ئه‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخه‌در” ئێعدام كراون.