ئێعدامی ٩ زیندانی له‌ شیراز

211y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ٩ به‌ندكراوی له‌ زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز ئێعدام كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٣ كه‌س له‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵی عه‌مد” و ٦ كه‌سی دیكه‌شیان به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخه‌در” ئێعدام كران. شایانی باسه‌ هیچكام له‌ ناوه‌نده‌كان و راگه‌یاندنه‌كانی رژیم تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌، تاوانه‌كان و یان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدامی ئه‌م زیندانیانه‌، هیچ هه‌واڵێكیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.