ئێعدامی پێنج زیندانی له‌ ئه‌راك و ره‌شت

439t

ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، پێنج زیندانی له‌ زیندانه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌راك و ره‌شت ئێعدام كرد.
دادگوسته‌ری گشتی رژیم له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی، چوار زیندانی به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در محكوم كرد و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی رێبه‌ندان، له‌ دوروبه‌ری زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك ئێعدام كران. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی رێبه‌ندان، زیندانیه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی قاچاغی مه‌وادی موخه‌در له‌ ره‌شت ئێعدام كرا.