ئێعدامی پێنج زیندانی له‌ ئه‌راك و قه‌زوین

243y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پێنج زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی “قه‌زوین و ئه‌راك” ئێعدام كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، ناونده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم له‌ زیندانی ناوه‌ندی قه‌زوین زیندانیه‌كی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه‌یان به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ئێعدام كرد. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، چوار زیندانی دیكه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری زیندان ئه‌راك ئێعدام كران كه‌ له‌ ناونیشان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵیان، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه‌، به‌رپرسان و ناوه‌نده‌ ره‌سمییه‌كان تا ئێستا له‌م بواره‌دا هیچ هه‌واڵێكیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.