ئێعدامی پێنج زیندانی له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج

367q
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێنج زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ دران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ بڕیاربوو حوكمی ئێعدامی ده‌ زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت كه‌ پێنج كه‌سیان، به‌ وه‌رگرتنی مۆله‌ت له‌ شاكیان له‌ ئێعدام رزگار كران و حوكمی پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌ ناوه‌كانی “عه‌لیڕزا شاهی، سه‌عید نه‌جه‌فی، فه‌رشاد حه‌قی، محه‌ممه‌دی به‌یگی و محه‌ممه‌د پلۆمبه‌” به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. شایانی باسه‌ تۆمه‌تی ئه‌م ده‌ زیندانییه‌ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیمه‌وه‌ “قه‌تلی عه‌مد” راگه‌یه‌ندراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك، داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێران كردبوو كه‌ حوكمی ئێعدامی “عه‌لیڕه‌زا شاهی” رابگرن.