به پێی راپۆرتی “هێرانا”، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ده‌زگای قه‌زایی رژیم پێنج زیندانی له زیندانه‌كانی شیراز و زاهێدان له‌سێداره داوه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، زیندانییه‌ك به‌ناوی “فه‌رشید جه‌عفه‌ری” به تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به “مه‌وادی موخهدر” له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها “هێرانا” رۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه رایگه‌یاند كه، ده‌زگای قه‌زایی رژیم چوار زیندانی له‌وانه سێ كه‌سی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌تی هاوشێوه له رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان له‌سێداره داوه.