به پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم پێنج زیندانی له شاری “شیراز ” و زیندانی ناوه‌ندی “ئه‌راك” ئێعدام كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانیه‌كی به تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی به عونف” له شاری شیراز و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئێعدام كردووه. هه‌وره‌ها له‌م رۆژه‌دا ده‌زگای قه‌زایی رژیم، چوار زیندانی دیكه‌ی به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی “مه‌وادی موخهدر” محكوم و له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك ئێعدام كرد.